هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوردیان به "سه‌ختی" ئه‌شكه‌نجه دا
کۆڵبەرانی کورد لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن
وێستگه نیوز ـ
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان كه خێزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداڵه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2019، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان لە ملەی تەتە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەشکەنجە کراوە.
راشیگه‌یاندووه: ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن 34 ساڵانە، به‌ناوی (سەرحەد راهپەیکەر) راگەیەندراوە و باوکی دوو منداڵە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران لە سنووری تەتەی هەورامان ئەو کۆڵبەرەیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك ئەشکەنجەداوه.
سەرحەد راهپەیکەر ئێستا لە نەخۆشخانەی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
هــ. ر
AM:09:09:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت