هێزه ئهمنییهكانی ئێران ژمارهیهك كۆڵبهری كوردییان "رووت" كردهوه
کۆڵبەرانی کورد لەوپەڕی مەترسیدا نان پەیدا دەکەن
وێستگه نیوز ـ
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای ڕووتکردنەوەیان دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی ئەو کۆڵبەرانە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 1ی ئازاری 2019، هێزە ئهمنییهکانی ئێران لە کوێستانی سۆفی جانە-ی سەر بە شاری نەوسوود لە سنووری کرماشان، پۆلێکی 15 کەسی کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و وێڕای رووتکردنەوەیان ناچاریانیان کردوون کە بەفری سەر جاددەکە بماڵن.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت رایگەیاندووه، "ئەو هێزانە کۆڵبەرەکانیان کە هیچ شت و مەکێکیشیان پێ نەبووە، ناچار کردووە خۆیان رووت بکەنەوە و تەنانەت جلی خوارەوەشیان دەرهێناوە پێمان و بێ رێزیشان پێمان کردووە".
ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا وتی: "دوای یەک کاتژمێر ئەزیەت و ئازاری ئەو هێزانە دواجار جلەکانیان پێمان داوەتەوە و ئێمەیان ئازاد کردووە".
هــ. ر
AM:08:28:04/03/2019
ئهم بابهته 2192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت