كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژرا
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد کوژرا
وێستگه نیوز ـ
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه: رۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2019، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
رێكخراوه‌كه ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی به‌م جۆره ناساندووه كه ناوی تاهیر درانگ و تەمەنی 35 ساڵە، خەڵکی گوندی سنجوێ سەر بە ناوچەی ئالانی سه‌رده‌شته.
ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر سینگی کەوتووە و بە هۆی سه‌ختی برینەکەیەوە دەستەبەجێ گیانی لە دەستداوە.
لەسەرەتای ساڵی 2019 لانیکەم 23 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە نۆ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
هــ. ر
PM:04:09:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت