سوپای پاسداران كۆڵبهرێكی دیكهی كوردیان كوشت
ئەسعەد پوورکە
وێستگه نیوز ـ
هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوشتیان.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رۆژی هەینی 10ی ئایاری 2019، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکانی پێرانشار تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و کوشتوویانە.
هەواڵنێری رێكراوهكه لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی به ئەسعەد پوورکە خەڵکی گوندی سوغانلوو راگەیاندووە.
ئەسعەد، دوای ئەوەی کە تەقەی لێکراوە بە مەبەستی چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەندیی پیرانشار، بەڵام بە هۆی سەخت بوون برینەکانی گیانی لە دەست داوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2019 تا ئێستا لانیکەم شهش کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار گیانیان لە دەست داوە.
هــ. ر
AM:08:39:11/05/2019
ئهم بابهته 2420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت