ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەدات

‌دانیشتنی پەرلەمانی عیراق.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق ئەمڕۆ کابینەکەی‌ تەواو دەکرێت دوای‌ ناردنی‌ ناوی‌ پاڵێوراوی‌ وەزیری‌ پەروەردە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی‌.


بەپێی‌ نوسراوێکی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق کە دوێنێ چوارشەممە 26ی‌ حوزەیران بۆ پەرلەمانی‌ عیراقی‌ ناردووە، جگە لە پاڵیۆراوی‌ وەزیری‌ پەروەردە، چەند پاڵێوراوێکی‌ پلە تایبەتەکانیشی‌ بۆ پەرلەمان ناردووە تا لە دانیشتنی‌ ئەمڕۆدا پەسەند بکرێن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، زاهیدە عەبدوڵا محەمەد عوبێدی‌ پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە.

بەپێی‌ نوسراوەکە، عەلی‌ عەبدولئەمیر عەلاوی‌ بۆ پارێزگاری‌ بانکی‌ ناوەندی‌ و هەروەها سەڵاح نوری‌ خەڵەف بۆ پۆستی‌ سەرۆکی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ پاڵێوراون.

لە نوسراوەکەی‌ عەبدولمەهدیدا هاتووە، محەمەد عەبدولمەهدی‌ محەمەد تەقی‌ بۆ پۆستی‌ راوێشکاری‌ سەرۆک وەزیران پاڵێوراوە و فەیاز حەسەن نیعمە و حامد یونس ساڵح زەوبەعی‌ بۆ پۆستی‌ بریکاری‌ وەزارەتی‌ نەوت پاڵێوراون و هەروەها عادل کەریم ئەحمەد بۆ پۆستی‌ بریکاری‌ وەزارەتی‌ پیشەسازی‌ و کانزاکان پاڵێوراوە.

هــ. ر


 


AM:09:27:27/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو