كاردانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی عیراق دژی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری

‌فائق شێخ عەلی

وێستگه‌ نیوز ـ
پەرلەمانتارێکی عیراق دوای ئەوەی لە لایەن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر هەڵگیرا، لە رێگەی تویتەرەکەیەوە بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز گۆرانیـیەک پـێشکەشی ئەو پەرلەمانتارانە دەکات کە لە دژی دەنگیان دابوو.


دوێنێ سێشەممە 17ی ئه‌یلولی 2019، لە دانیشتنێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پـرۆسەیەکی دەنگدان بەڕێوەچوو بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر فائق شێخ عەلی، سەرۆکی هاوبەندی تەمەدون "تمدن".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: زۆربەی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان دەنگیان داوە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیـیەکە، بۆیە پـرۆژە بڕیارەکە پەسەندکراوه‌.

فائق ئەلشێخ عەلی، کە ناسراوە بەوەی رەخنەگرێکی توندی سیاسیـیە، سێ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، لەوانە بەرزنرخاندن و مەزنکردنی حزبی بەعس.

ناوبراو لە مانگی سێی رابردوو لە چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: "با ئەو سیاسیانەی حوکمی وڵاتەکە دەکەن گوێبگرن کە چەند رەوشت نزمن و پـێڵاوەکانی ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر، لەوان خاوێن ترە..."، ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر سەرۆکی عیراق بوو لە ساڵی 1968 هەتا ساڵی 1979 و ئەندامی جزبی بەعس بوو.

پاش بڕیارەکەی پەرلەمان، فائق شێخ عەلی لە تویتەرەکەی بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز نووسی، "دیاریم بۆ ئەوانەی لە دانیشتنی پەرلەمان لە 17ی ئه‌یلولی 2019 لە دژم دەنگیاندا، ئەم گۆرانیـیەیە کە لە پاش دەنگدانەکەتان گوێم لێگرت. پـێشکەشتانی دەکەم تا بۆ چەند رۆژێک چێژی لێببینن... پاشان گۆرانیـیەکی دیکەتان پـێشکەش دەکەم".

هــ. ر


AM:10:51:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو