ئه‌م هه‌فته‌یه دوا هه‌فته‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پشووی ئه‌م وه‌رزه‌یان ده‌ست پێده‌كات.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیار بووه ئه‌م مانگه و مانگی داهاتوو پشووی ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌مانتاران بێت، به‌ڵكو به‌هۆی پڕۆژه یاسای بودجه‌وه ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مانتاران ده‌وامیان كردووه.
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پشووی ئه‌نجومه‌ن ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها وتی "ئه‌گه‌ر مانگی داهاتوو پڕۆژه یاسای بودجه گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وان پشوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دانیشتنی كاتی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
به وته‌ی رۆستایی، له ساڵی داهاتووشه‌وه دانیشتنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ش یان خولی نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بن یان ماوه‌ی ئه‌م خوله درێژ ده‌كرێته‌وه.
پێشتریش دادگای فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه بچێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش چه‌ند جارێك جه‌ختیكردۆته‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:02:05:25/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت