په‌رله‌مانتارێكی پارتی: بۆ رۆیشتنه‌وه‌مان بۆ به‌غدا بووین به دوو به‌شه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارانی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ رۆیشتنه‌وه‌یان بۆ شاری به‌غدا بوونه‌ته دوو به‌شه، به‌شێكیان پێیان باشه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان مانگێك دوای ریفراندۆم بگه‌ڕێنه‌وه.
شه‌وی رابردوو ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕأن و كۆمه‌ڵ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، مه‌به‌ست له رۆیشتنه‌وه‌شیان به‌شداریكردن نییه له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، به‌ڵكو بۆ زانینی دید و تێَڕوانینی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقه.
د.ئه‌رده‌ڵان نوره‌دینی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، مشتومڕی رۆیشتنه‌وه بۆ به‌غدا له‌نێو فراكسیۆنی پارتیشدا هه‌یه و بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێك پێیان باشه بڕۆینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بۆ دۆخه‌كه بدۆزرێته‌وه، رای دووه‌میش ئه‌وه‌یه مانگێك دوای ریفراندۆم تێپه‌ڕێت تا دۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسیین.
نوره‌دینی وه‌كو رای خۆی وتی "پێم باشه بگه‌ڕێینه‌وه و ده‌بێت به‌رگه‌ی ته‌حه‌مولی توڕه‌بوونی هێز لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا بكه‌ین و بتوانین به‌كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ دۆخه‌كه هێور بكه‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به رۆیشتنه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێـی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بۆ به‌غدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتی "پێم باشه هه‌موو فراكسیۆكان یه‌ك را بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتریش بڕیاره‌كان به یه‌كه‌وه داوه".
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌ك بڕیاریان له‌دژی كوردستان سه‌پاندووه و یه‌كێكیان راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه له ئێواره‌ی 29-9-2017ه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
AM:11:50:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت