سه‌رۆكی په‌رله‌مان واده‌ی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكرد
دانیشتنێکی پەلەمانی کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستانی دیاری كرد.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ڤالا فەرید ئیبراھیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 10ی مانگی داهاتوو وەک رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرڵبژێردراوی هەرێم دیاری کراوە.
شه‌وی رابردوو رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019، په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ نێچیرڤان بارزانی، بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد، ده‌بێت دانیشتنێكی تر بۆ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی: "په‌رله‌مانی كوردستان دوای پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر دانیشتنێكی تر ئه‌نجام ده‌دات و تیایدا له مه‌راسیمێكدا نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات".
له باره‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه ده‌بن، بابكه‌یی وتی: "له مه‌راسیمه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و كونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن".
له باره‌ی ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه بابكه‌یی زانیاری لا نه‌بوو، له‌و رووه‌وه وتی: "هێشتا روون نییه سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بێت یان نا".
رۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار، نێچیرڤان بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد.
له دانیشتنه‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ به‌شداریان نه‌كرد، فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگیان به هیچ كام له كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا، ته‌نیا فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان و سۆسیالیست و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان ده‌نگیان پێدا.
دەقی بانگھێشتنامەکە:
بانگھێشت بۆ/ گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان
پشت بەستن بە حوکمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (٧)ی ئاسایی، ســـاڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ـ عیراق لە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٦/١٠دا، سەبارەت بە سوێندخواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان-عێراق. د
لەبەر ئامادەبوونی میوانان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و نەبوونی شوێنی پێویست لە تەلاری پەرلەمان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بریاری دا ئەم دانیشتنە لە ھۆڵی (سەعد عبداللە) لەشاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بێت، تکایە لەکاتـی دیـاریکراودا ئامادەبن.
هــ. ر
AM:11:18:30/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت