ده‌رگای خۆ پڵاوتن بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ وەرگرتنی کاندیدانی سەرۆکی هەرێم دەکرێتەوەو پەرلەمانتارێکی پارتیش زانیاری دەدات و دەڵێت لە هەموو حاڵەتێکدا سەرۆکی هەرێم لە ماوەی 15 رۆژدا هەڵدەبژێردرێت.
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەلەمانی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: له رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی ئایاری 2019، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و دوای ئه‌وه ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان دیاریدەکرێت و ئەگەر کێشەیەک هەبێ لە کاندیدەکان تانە دەدرێت.
وتیشی: "كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانییه، هه‌موو رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت".
دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، دوێنی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی په‌سه‌ند كرد و پۆسته‌كه كاراكرایه‌وه.
AM:10:54:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت