وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم دوابكه‌وێت
سه‌فین دزه‌یی
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کابینەی نۆیەم پێکدێت و رەنگە پڕۆسەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم دوابکەوێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگه‌یاند: ''ماوەیەکی دیاریکراو ھەبوو کە 15ی مانگ دوا رۆژ بوو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و، دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و، دواتر پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات و، رەنگە دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت''.
راشیگەیاند: ''دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به بۆچوونی ئێمه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت''.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون و پۆسته‌كانیان دابه‌شكردووه، یه‌كه‌م هه‌نگاویش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت لە پەرلەمانی کوردستانەوە.
هــ. ر
PM:08:48:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت