په‌رله‌مان سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت
پەرلەمان سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش زانیاری ده‌دات.
دوێنێ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم داخرا، پێنج كەس بۆ ئەو پۆستە خۆیان كاندید كردووە، بەپێی زانیارییەكان، ھەندێك لەو كاندیدانە تەمەنیان لە 40 ساڵ كه‌متره.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكات.
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی خۆیان كاندید كردووه به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌گه‌ر ناویان ده‌رهاتبێت ده‌توانن له ماوه‌ی سێ رۆژدا تانه له‌و بڕیاره بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدابێت دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاست یان كۆتایی هه‌فته".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی نێچیرڤان بارزانیمان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كردووه".
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌ده‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
PM:02:09:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت