"شاسوار عەبدولواحید لەناو زیندان مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستیی ناجێگیرە"
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
وێستگه نیوز ـ
سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەناو زیندان مانی لە خواردن گرتووە و باری تهندروستی جێگیر نییه.
ئەو سەرچاوەیەی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووه، سەرۆکی جوڵانەوکەیان ماوەی چەند رۆژێکە مانی لە خواردن گرتووە و و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حەوت رۆژ بەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تێپەڕی.
لە چوارچێوەی کاردانەوەکاندا حزب و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی، باسی ئەوە دەکەن دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەندامانیان بووەتە هۆی ئەوەی هێندەی دیکە ھاوڵاتییان متمانەیان بە جێبەجێکردنی یاسا کەمترببێتەوە.
30 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکان و رای گشتی و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانیان ناردووە رایانگەیاند، خوازیاربوون ساڵ لە دوای ساڵ فرەیی سیاسی و ئازادیی رادەربڕین و دەنگ و وجوودی ئۆپۆزسیۆنانە، کە دیاردە و رواڵەتێکی دیموکراسی و خەباتی مەدەنی و ئاشتییانەی سەردەمە، برەو بسەنێت و رێچکەی دروستی خۆی بگریتەبەر، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، بە داخەوە پێشێلکاریی گەورە و گەڕانەوە بۆ دواوە لە بوارە مەدەنییەکاندا بەرچاو دەکەوێت.
هــ. ر
PM:11:35:22/05/2019
ئهم بابهته 4320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت