شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستگیركرا

‌شاسوار عەبدولواحید

وێستگه‌ نیوز ـ
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ دادگای سلێمانی ده‌ستگیركرا.


دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ چووە بەردەم دادگا، کەمێک لەمەوبەر بە بڕیاری دادوەری دادگای سلێمانی دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی دوێنێ دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید چووە بەردەم دادگا و دوای وەرگرتنی وتەی، دادوەر بڕیاری دەستبەسەرکردنی داوە.

پێش چوونی بۆ دادگا لە پەیامێکدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: "سەبارەت بەو فەرمانی گرتنە، ئێستا خۆم دەڕۆم بۆ بەردەم دادگا، وەک چۆن پێشتر چووینەتە بەردەم دادگا و سڵمان نەکردووەتەوە".

شاسوار عەبدولواحید لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار شادی نەوزاد و گوتەی چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەچێتە دادگا کە مانگی رابردوو ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی دەستکاریکراویان لێکراوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ رایگەیاندووە، "گۆڕانکاری گەورە قوربانیدانی دەوێت، پشودرێژی و خاوەن ئیرادەیی دەوێت، ئەوە دەیباتەوە کە باوەڕی بە خۆی و قەزیەکەی خۆی هەیە، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە لە جاران بەهێزتر دەبین و کۆڵنادەین، ئەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچوکانەی ئێستا، چونکە ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەڵوێستییە".

هــ. ر


PM:02:17:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو