ئێن ئاڕ تی: پارتی هەوڵی تێکدانی کۆڕبەندەکەی شاسوار عەبدولواحیدی دا
یەکێک لەوانەی کۆڕبەندەکەیان تێکدا
وێستگه نیوزـ
چەند ئەندامێکی پارتی هەوڵیاندا کۆڕبەندەکەی شاسوار عەبدولواحید لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن تێکبدەن، بەڵام نەیانتوانی و لەلایەن پۆلیسەوە کرانە دەرەوەی هۆڵی کۆڕبەندەکە، وێنهی دوان لهو كهسانهش بڵاوكراونهتهوه كه بهڵگهن بۆئهوهی سهربه پارتی دیموكراتی كوردستانن.
رۆژی سێشەممە 12ی ئهیلولی 2017، کاتژمێر 7ی ئێوارە بە کاتی لەندەن لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆڕبەندێکی گشتی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی قەوارەی جوڵانەوەی "نەخێر لە ئێستادا" بەڕێوەچوو، بەڵام چەند ئەندامێکی پارتی هەوڵیان دا کۆڕبەندەکە تێکبدەن.
بهپێی ههواڵێكی ئێن ئاڕ تی، پارتی چەند ئەندامێکی خۆی ناردووە بۆ کۆڕبەندەکە و هەوڵیانداوە ڕێگە لە بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە و پێشکەشکردنی وتار لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە بگرن و به هات و هاوار كرد وتهكانی ناوبراویان بڕی، دواتریش لهلایهن پۆلیسی بهریتانیاوه ئهو كهسانه كرانه دهرهوهی هۆڵی كۆڕبهندهكه.
لەوبارەیەوە شاسوار عەبدولواحید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی "سوپاسی پارتی دەکەم کە لەناو ئەو پەرلەمانەی کە دیموکراتیەت تێیدا تەمەنی 800 ساڵە، ڕووی ڕاستی خۆی نیشان دا بۆ خەڵکی خۆمان و خەڵکی بیانیش، وە پێم خۆشە کە بە تەنها توانیبێتم وا لە حیزبێکی تەمەن 71 ساڵ بکەم کە شەو و ڕۆژ بە دوای منەوە بن و لە خەمی مندا بن".
شاسوار عەبدولواحید لە کۆڕبەندەکەدا ئەوەی ڕایگەیاند "ئەگەر ئێمە لەناو پەرلەمانی بەریتانیادا کە 800 ساڵە دیموکراتی هەیە نەتوانین بە ئاسانی قسە بکەین، ئیتر چۆن لە وڵاتەکەی خۆماندا دەتوانین قسە بکەین".
شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت ئەو حکومەتە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی هیچ دزێک نەتوانێت لە کوردستاندا بە ئاسانی بسوڕێتەوە"، وتیشی "دەبێت حکومەتێکی باشمان هەبێت و متمانەمان پێی بێت، هەر کاتێک کەسێک دزی کرد دادگایی بکات."
لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان رۆژی سێشهممه 12ی ئهیلولی 2017 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری بەریتانیا، لەناو پەرلەمانی بەریتانیا كۆڕبهندێك بۆ شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو بەڵگە ڤیدیۆیانە و وێنانەی دەستكهوتون ئەو کەسانەی هەوڵی تێکدانی کۆڕەکەیان دا ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
PM:05:50:13/09/2017
ئهم بابهته 21604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت