باوک و کوڕێکی کۆڵبەر بە تەقەی سوپای پاسداران بریندار کران
باوک و کوڕە کۆڵبەرەکە
وێستگه نیوز ـ
دوو کۆڵبەر كه كوڕ و باوك بوون لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە تهندروستییهكانی شاری هەولێر گوازراونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2019، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سێلوێی پیرانشار دوو کۆڵبەر کە باوک و کوڕێك بوون داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوون.
ههروهك هاتووه: ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە (ناسر حوسێنی پوور) و کوڕەکەی (محەمەد حوسێنی پوور) راگەیەندراوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە کە قاچیان بە سەختی پێکراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی هەولێر گوازراونەتەوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
هــ. ر
AM:11:08:20/05/2019
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت