سوپای پاسداران به چهكی دۆشكه دهستڕێژی گوللـه له كۆڵبهران دهكات
کۆڵبەری.. مەترسیدارترین پیشە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار بە دۆشگە دەستەیەکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژ و دەستیان بەسەر کۆڵەکانیاندا گرت.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له راپۆرتێكدا بڵاویكردووهتهوه: بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە (2ی جۆزەردانی 2718ی كوردی، كه هاوكات بوو لهگهڵ 23ی ئایاری 2018) هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری کانی خودای پیرانشار بە دۆشکە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.
ئهوهش بڵاوكراوهتهوه، لە شاری پیرانشار کە بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دو کۆڵبەر لەکاتی هەڵهاتنیان بە سەختی بریندار بوون.
دهشڵێت: "هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بەسەر کۆڵ و شت و مەکی 20 کۆڵبەردا گرتووە".
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کوێستانی کێلەشین لە نێوان سیدەکان و شنۆ، دەستیان بەسەر 50 سەر ئەسبی کاسبکارانی کورددا گرتووە و بۆ رادەستکردنەوەی هەر ئەسبێک داوای بڕی دوو ملیۆن تمەنیان کردووە.
چەند رۆژ پێشتریش هەر لەو شوێنە دوای ئەوەی دەستیان بە سەر زیاتر لە 200 سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد گرتبوو، بە تەقە کوشتبوونیان.
هــ. ر
AM:11:03:24/05/2018
ئهم بابهته 2646
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت