مانگی رابردوو پێنج كۆڵبه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
بە پێی ئامارێک، لە مانگی رابردوودا پێنج کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 14ی دیکەش بریندار بوون.


بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ئاماری هەنگاو لە مانگی ئایاری رابردوودا و لەسەر سنورەکانی نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و کۆڵبەرێکیش بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، نۆ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و  سێ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و دوو کۆڵبەریش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

ئەو ژمارەیەش بەراورد بە مانگی پێشووتر لەسەدا 137 بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی لە مانگی نیسانی رابردوودا کۆڵبەرێک کوژراوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ساڵی رابردوودا بە دەیان کۆڵبەری کورد لە رێگا سەخت و پڕمەترسیدارەکانی سنورەکانی نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

هــ. ر


AM:08:55:04/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو