خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری بانەی ڤۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە لەدژی کوشتنی کۆڵبەرەکان و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکەش زۆرێک لە دوکان و بازاڕەکانی شارەکە داخراون.
هاوکات حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نزیکەی 10 کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون.
چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان، لە پەیوەندیی لەگەڵ مانگرتنی خەڵکی شاری بانە سەبارەت بە کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه كاتژمێر شه‌شی به‌یانی دوو كۆڵبه‌ری كوردی خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە ناویان حەیدەر فەرەجی، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی شەشە، مام قادر بەهرامی تەمەن 45 ساڵ خەڵکی گوندی وزمەڵە، كه خاوه‌نی چوار منداڵ بووه.
كوژرانی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە ناڕەزایی هاوڵاتییانی شاری بانەی لێکەوتەوە و بنەماڵەکانی ئەو دوو کۆڵبەرە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەو رووداوە لە بەر دەرگای فەرمانداری کۆبوونه‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ له شاری بانه، هاوڵاتییان و چالاكانی مه‌ده‌نی له به‌رده‌م قایمقامیه‌تی بانه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
هاوكات ئه‌مڕۆ چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە: "ئەمە یەكەمجار نییە كۆڵبەرانی بێ‌تاوانی كورد لە سنوورەكانی کوردستان دەبنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانان لە دەست دەدەن".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بە دەیان كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە سنوورەكان لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه تەقەیان لێ كراوە و كوژراون".
ده‌شڵێن: "ئێمەش وەك چالاكانی مەدەنی شاری مەریوان وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم دوو كۆڵبەرە كوردە و مەحكووم كردنی ئەم هەڵسووكەوتە نامرۆڤانەیە، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی شاری مەریوان دەكەین بۆ مەحكووم كردنی ئەم كردەوە نامرۆڤانەیە و بۆ ئەوەی باوکان و براکانمان چیتر نەبنە قوربانی".
ئه‌وه‌شیان باسكردووه: "به‌و بۆنه‌وه سبەینێ چوارشەممە 6ی ئه‌یلول بە داخستنی دوكان و بازاڕەكانتان لە چوونە سەر كار خۆ ببوێرن و بەم شێوەیە دەنگی ناڕەزایەتی خۆتان بە گوێی بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی بگەیەنن".
لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا نۆ کۆڵبەری کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون لە سنوری رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
PM:01:40:05/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2578
جار خوێنراوه‌ته‌وه