لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر دۆشاوی خورمادا گیرا
خورما دەستبەسەردا گیراوەکە
وێستگه نیوز ـ
هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر دۆشاوی خورما له ناو عه‌لوه‌ی سلێمانیدا گرت كه له‌روی پێكهاته‌وه تێكچووه و هه‌ندێك له ته‌نه‌كه‌كانیش ژه‌نگیان كردووه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه به‌هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌و دۆشاوی خورمایه 187 ته‌نه‌كه‌ی 16 كیلۆگرامی بووه، كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ ته‌نه و له جۆری (المواسم)ه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشه‌وه له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نییه و ناكرێت به هاوڵاتیان بفرۆشرێت.
روونیشكراوه‌ته‌وه: ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی به‌كارهێنانیشی چه‌ند رۆژێكی ماوه، به‌ڵام ته‌نه‌كه‌كانی قوپاون و ژه‌نگیان كردووه و له‌رووی پێكهاته‌وه دۆشاوه‌كه تێكچووه، دواتریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براوه.
هــ. ر
PM:12:31:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت