نرخی خورما لە بازاڕەکانی هەرێم گرانبوو
خورما گرانبوو
وێستگه نیوز ـ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان نرخی خورما له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی گران ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانیش زانیاری ده‌دات.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاوێری بازرگانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: عیراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌های به‌رهه‌می ناوخۆی بۆ خورما به‌رزبكاته‌وه، له وڵاتانی دراوسێوه قه‌ده‌غه‌ی به‌رهه‌می خورمای كردووه.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراقه‌وه نرخی خورما به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان له پارێزگاری سلێمانی كردووه هه‌وڵه‌كانی بخاته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی نرخی خورما دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت".
ئه‌وه‌شی باسكرد: ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت خورما له ئێرانه‌وه هاورده بكرێت، نرخه‌كه‌ی وه‌ك پێشووی لێدێته‌وه‌و هاوڵاتییان به گران نایكڕن.
سۆران عه‌بدولغه‌فور ره‌تیشیكرده‌وه، كه نرخی هیچ كاڵایه‌كی دیكه گران بووبێت.
هــ. ر
PM:10:29:04/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت