سلێمانی.. دەست بەسەر 850 کیلۆ خورمای خراپ بوودا گیرا

‌خورما خراپبوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێک خورمای نەشیاو بۆ خوارندا گرت و لەناوی‌ دەبەن.

کامەران عزەت، سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دوو لە لیژنە هاوبەشەکانی‌ قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ وتی، لەچوارچێوەی بەردەوامیی ھەڵمەتەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیدا بۆ چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، لەلایەن لیژنەی دووەوە دەست  بەسەر 850 کیلۆگرام خورمای عیراقی لە جۆری (الروچە) خراپبوودا گرتووە.

هەروەها وتیشی، بەمەبەستی پشکنینی خورماکە لە عەلوەکەوە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی کراوە، و ئەنجامی پشکنینەکە دەریدەخات بەھۆی خراپ بوونیەوە شیاوی بەکارھێنان و خواردن نییە، بەڵام خاوەنەکەی بەنیاز بوو لە بازارەکانی ناوشاری سلێمانیدا ساغی بکاتەوە.

سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پسوڵەی سەرپێچی بۆ شوێنەکە کراوە و خورماکەش بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژانە لیژنە هاوبەشەکانی‌ قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌، بە بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا دەگەڕێن و دەستبەسەردا خواردن و خواردەمەنییە بەسەرچووەکاندا دەگرن و خاوەنەکانیشیان سزا دەدەن.
 


PM:01:53:02/10/2017






ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو