بە وێنە.. لە هەولێر دەستبەسەر 32 ته‌ن خورمای بەسەرچوودا گیرا

‌خورما دەستبەسەردا گیراوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامیه‌تی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی 32 كارتۆن خورمای به‌سه‌رچووی راگه‌یاند، كه‌ به‌شێوه‌ی ساخته‌ به‌رواری لێدرابوو.


قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، توانیان دەستبەسەر 32 ته‌ن خورمای بەسەرچوو لە عەلوەی هەولێردا بگرن".

ئه‌وه‌شی هاتووه‌: ئەو خورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە، ماوەکەی بەسەرچووە و بەشێوەیکی ساختە بەرواری بەسەرچوونەکەی دەستکاریکراوە، لە خوارووی عیراقەوە هێنراوەتە نێو کوردستان و ئەو بازرگانانەشی خورماکەیان هێناوە، بەڕەگەز عەرەبن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگه‌یاندووه‌: "خەڵکانێک هەن دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو.

وتووشیەتی: "دوای بەدواداچوونێکی چڕ ئەمڕۆ لیژنەکانمان توانیان لە کۆگاکانی پشت عەلوەی هەولێرد دەستبەسەر 32 تەن خورمای بەسەرچوودا بگرن".

ئەوەشی راگەیاندووە، "ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە پێش دوو مانگ ئامادەکاریان کردووە، چەندین جۆر خورمایان لە ناوچەکانی خواری عیراق هێناوە، هەر هەمووشی ماوەکەی بەسەرچووە".

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە: بازرگانەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بەپێی یاسا کاردانەوەی لەگەڵ دەکرێت.

هــ. ر


AM:12:04:16/05/2019
















ئه‌م بابه‌ته 3196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو