له باره‌ی خراپی خورمای ئێرانیه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت
خورما لە بازاڕەکان گران بوو
وێستگه نیوز ـ
نرخی خورما به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و ده‌نگۆی خراپی هه‌ندێك جۆری خورمای ئێرانیش بڵاوده‌بێته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌مانی قایمقامییه‌تی سلێمانیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
هەرچەندە ساڵێک بەر لە ئێستا حکومەتی ناوەندیی لە نوسراوێکدا داوای لە حکومەتی هەرێم کردبوو کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە هاوردەکردنی خورما نەدرێت لە ئێرانەوە چونکە بەپێی ئەو نوسراوە بێت لە شاری بەسڕە خورمای ئێرانی بوه‌تە بڵاوبونەوەی نەخۆشی، بەڵام حکومەتی هەرێم رۆژێک پێش هاتنی مانگی رەمەزان، پابەندی ئەو بڕیارە بووە و لە ئێستادا هاوردەکردن بەشێوەیەکی فەرمی راگیراوە.
سەبارەت بە جۆر و کوالێتی ئەو جۆرە خورمایانەی کە لە ئێستادا لەنیو بازاڕەکانی سلێمانی بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا دەستبەسەر هیچ بڕە خورمایەکدا نەگیراوە و ئەوان بەردەوام لە رێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانی قایمقامیەتەوە چاودێری بازاڕ دەکەن و هەر خۆراکێکی لەو جۆرە بەدی بکەن دەستی بەسەردا دەگرن و خاوەنەکەی رووبەڕووی سزا دەکەنەوە.
گۆران قادر زیاتر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه رێگه نه‌درێت له خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه خورمای جۆری ئێرانی بێته ناو هه‌رێمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێن گوایه ڤایرۆسی له‌گه‌ڵدایه تا ئێستا به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و پرسه نه‌كردووه.
لەگەڵ ئەوەی بڕی خورمای ئێرانی لە بازاڕەکانی سلێمانیدا کەمیکردووە و نرخەکەی بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک نرخی کارتۆنێک خورما لە 12 هەزارەوە بۆ 45 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
دروستبوون و سەرهەڵدانی گومان لەسەر خورمای ئێرانی دوای ئەوە هات کە لە بەشێك لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامە جیهانییەکاندا وابڵاو کرایەوە کە خورمای ئێرانی هەڵگری ڤایرۆسی جگەرە و لە سوید هەشت حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆش کەوتن بەهۆی خواردنی خورمای ئێرانییەوە تۆمار نەکراوە.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له ئێستادا له هیچ كام له خاڵه سنووریه‌كانی پارێزگای سلێمانیه‌وه رێگه‌ی به هاورده‌كردنی خورمای ئێرانی نادرێت".
PM:10:01:07/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت