وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتییان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی‌ ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئێوارەی‌ سبەینێ چاودێریی‌ بینینی‌ مانگ بکەن و لەحاڵەتی‌ بینینیشیدا وەزارەتەکە ئاگاداربکەنەوە، ده‌شڵێت: "لیژنه‌ی بینینی مانگیش كۆده‌بێته‌وه‌".


نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبەینێ شه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2019، لیژنەی‌ بینینی‌ مانگ و سەرجەم لیژنە لاوەکیەکانی‌ دیکە چاودێری بینینی‌ مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

وتیشی: "بە هەماهەنگی‌ لەگەڵ دیوانی‌ وەقفی‌ سوننەی‌ عیراق بڕیار لەسەر پرسەکە دەدەین و خۆمان نابەستنەوە بە سعودیە و دیوانی‌ وەقفی‌ شیعی‌ و هیچ لایەکی‌ دیکەوە".

هاوکات دادگای‌ باڵای‌ سعودیەش داوای‌ لەسەرجەم موسوڵمانانی‌ وڵاتەکەی‌ کرد لە ئێوارەی‌ سبەینێوە چاودێری‌ بینینی‌ مانگ بکەن و لەکاتی‌ بینینی‌ مانگیشدا بەچاوی‌ خۆیان یان بەهۆی‌ تەلەسکۆبەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی‌ لێ ئاگادار بکەنەوە.

هــ. ر


PM:01:56:03/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو