لە سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان راگه‌یه‌ندرا
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
وێستگه نیوز ـ
له سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان راگه‌یه‌ندراو قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: "له مانگی ره‌مه‌زاندا رێگری ته‌واو له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك ده‌كرێت و هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29ی نیسانی 2019، لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان و یه‌كێتی زانیانی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی كۆبووه‌وه و پلان و رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان تاوتوێكرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پلانێكی گشتگیریان بۆ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان داناوه و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی پێویستیش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ گرفتێك هاوڵاتیان پێشوازی له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بكه‌ن.
له باره‌ی نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك و چاودێری بازاڕه‌وه، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له مانگی ره‌مه‌زاندا چاودێریه‌كی وردی بازاڕ ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی تر رێگه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك نادێت و هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه , لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش له‌و مانگه‌دا گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان چڕترده‌كه‌نه‌وه و رێگری له هه‌موو جۆره‌كانی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌و رێستۆرانته‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا ئاوات محه‌مه‌د وتی: "مه‌رج و رێنمایی دانراوه بۆ كاركردنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له مانگی ره‌مه‌زاندا كراوه‌بن و پێویسته به‌ته‌واوی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن یه‌كێك له رێنمایه‌كانیش پێویسته رووی پێشه‌وه‌ی چێشتخانه‌و رێستۆرانته‌كان داپۆشن و رێز له مانگی ره‌مه‌زان و رۆژوانان بگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه له مانگی ره‌مه‌زاندا كراوه ده‌بن پێویسته له جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشدا كراوه‌بن به‌ڕووی هاولاَتیان و گه‌شتیاراندا".
قایمقامی سلێمانی وتیشی: "له‌رووی ئه‌منیه‌وه له هه‌موو شوێنه گشتیه‌كان رێوشوێنێكی پێویست ده‌گیرێته به‌ر بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان".
له باره‌ی دوكان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به خواردنه‌وه حكولییه‌كانیش ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: "بۆ رێگرتن له مانگی ره‌مه‌زان كاركردنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه رێكده‌خرێت".
له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مامۆستا عه‌تا پێنجوێنی، جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته له ئاستێكی باڵادا هه‌موو لایه‌ك رێز له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بگرن.
داواشی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد له په‌خشكردنی بابه‌ت و به‌رنامه‌كانیان پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان له به‌رچاوبگرن.
هــ. ر
PM:02:50:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت