لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دانیشتنی لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی چواری ئایاری داده‌نیشن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی چواری ئایاری 2019، كه ده‌كاته رئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تر لیژنەی بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان داده‌نیشێت بۆ دیاری كردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
وتیشی: "به‌وپێیه‌ی لیژنه‌كه ئێواره‌ی چواری مانگ داده‌نیشێت، كه‌واته مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان یان رۆژی پێنجی مانگه یان شه‌شی مانگ".
PM:06:34:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت