وه‌زاره‌تی ئەوقاف لەبارەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان روونكردنەوە دەدات

‌ئەوقاف لەبارەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان روونكردنەوە دەدات

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات و وتەبێژی وەزارەتەكەش زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "وەك وەزارەتی ئەوقاف باوەڕ بەڕای فەلەكناسی، ساڵنامەو قسەی مامۆستایانی ئاینی ناكەین بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، چونكە ناتوانین پێشبینی بكەین".

نه‌به‌ز وتیشی: "لەئێستادا لەمانگی رەجەبداین، دوای تەواوبوونی ئەو مانگە، مانگی شەعبان دێت، لەكۆتایی ئەو مانگەشدا دەردەكەوێت كەی رەمەزانە".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "هەروەك ساڵانی رابردوو، لیژنەی بینینی مانگ دادەنیشێت و چاودێری بینینی مانگ دەكات، سەرەڕای پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوننەی عیراق و وڵاتی عەرەبستانی سعودیە و ئەو لیژنەی دابەشی دەكەین، بۆیە ئەو بەروارانەی باس دەكرێت هیچ بنەمایەكیان نییە".

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوەتەوە، كه‌ رۆژی 5ی ئایاری 2019، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

هــ. ر


PM:09:48:23/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 16120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو