نوێترین لێكدانه‌وه‌ی فه‌له‌كناسان له باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه
وێستگه نیوز ـ
وڵاتانی ئیسلامی لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان بە چەند رێگایەک و بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانیش رۆژی 6ی ئایار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانه.
بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان پشت بە دوو رێگا دەبەسترێت یەکەمیان لیژنەی بینینی مانگ کە کار بۆ بینینی مانگ دەکەن و دووەمیان لێکدانەوە فەلەکییەکانە.
بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی مانگی شەعبان مانگێکی تەواوە و ماوەکەی 30 رۆژە و رۆژی یەکشەممە 5ی ئایار کۆتا رۆژی مانگی شەعبانە.
هەر بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان رۆژی دووشەممە 6ی ئایار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2019یە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان پشت به لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێم و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌قفی سوننی عیراق و وڵاتی سعودیه ده‌به‌ستن.
هــ. ر
PM:12:11:05/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت