هاتوچۆی گه‌رمیان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی شۆفێران كرد
پردی دەرەدۆین لە گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه له ئاساییبونه‌وه‌ی هاتوچۆ له رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیدا، ده‌شڵێت، پردی ده‌ردۆین كراوه‌ته‌وه.
له‌و ئاگاداریه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێرانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی "رێگه‌ی نێوان (كه‌لار ـ ده‌ربه‌ندیخان) پردی ده‌ره‌دۆین كراوه‌ته‌وه‌و شۆفێران ده‌توانن ئه‌و رێگه‌یه به‌كاربهێنن بۆ هاتوچۆ".
ده‌شڵێت: "به‌ڵام رێگاكه له‌سه‌ر پرده‌كه یه‌ك ئاڕاسته‌یه‌و پێویسته شۆفێران به‌وریاییه‌وه به‌كاریبهێنن، هه‌روه‌ها هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆو شۆفێره‌كانی به‌رامبه‌ریان بكه‌ن له‌كاتی هاتوچۆكردن و به‌كارهێنانیدا".
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ند شوێنێك ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتتیان دروست كردووه، هه‌روه‌ك زیانی به چه‌ند پرد و رێگه‌وبانێك گه‌یاندووه.
هــ. ر
PM:12:05:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت