ئۆتۆمبێلێك كچێكی كرد به‌ژێره‌وه و برینداری كرد
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له شاری كه‌لار ئۆتۆمبێلێك كچێكی كرد به‌ژێره‌وه برینداری كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه سه‌عات 2:45 ده‌قیقه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لانسه‌ر) كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆنی كرد به‌ژێره‌وه و برینداری كرد.
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "كچه‌كه خوێندكاره و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار".
راشیگه‌یاند كه "رووداوه‌كه له‌نزیك گه‌راجی ناخۆی كه‌لار رویداوه و ئۆتۆمبێله‌كه به ئاڕاسته‌ی ناو بازاڕ رۆیشتووه".
PM:04:15:24/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت