هاتوچۆی گه‌رمیان رێگای نێوان كه‌لار ده‌ربه‌ندیخانی داخست
لافاو زیانی بە زۆربەی رێگاوبانەکان گەیاندووە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رێگای نێوان كه‌لار ده‌ربه‌ندیخانی داخست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پردێكی سه‌ر ئه‌و رێگایه زیانی به‌ركه‌وتوه‌و مه‌ترسی رووخانی له‌سه‌ره و شۆفێرانیش له‌مه‌ترسی پرده‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: بەهۆی ئەوشەپۆلەبارانەی رووی لە سنورەکە کردوە "پردی دەردۆین" کەدەکەوێتە نێوان قەزای کەلار و دەربەندیخان لەلافاوەکەی رابردو زیانی پێگەشت و رێگایەکی کاتی کرابوەوە بۆهاتوچۆکردن.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "ئەو رێگایەش بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لەو چەمەدا لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران دادەخرێت، لەئێستادا شۆفێرانی ئازیز دەتوانن رێگای بناری بەمۆ بەکاربهێنن بۆهاتوچۆکردن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كفری ده‌وامی دووه‌می له سنووری خوێندنگه‌كانی خۆی راگرت به‌هۆی مه‌ترسی روودانی لافاوه‌وه.
له شه‌وی رابردوه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌و به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم شه‌پۆله‌كه به درێژایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هــ. ر
PM:02:30:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت