هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێری بارهه‌ڵگرێكی دایه دادگا
ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە.. فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی رابردوو بارهه‌ڵگرێك له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار خۆی به‌ستونێكی كاره‌با ده‌كێشێت و هۆكاری رووداوه‌كه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بووه، هاتوچۆی گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، شۆفێره‌كه ده‌ستبه‌جێ دراوه‌ته دادگا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "رووداوه‌كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدس بارهه‌ڵگره‌وه روویدا كه خۆی كێشاوه به ستونێكی كاره‌با له فلكه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار".
روونیشكراوه‌ته‌وه: "به‌هۆیه‌وه به‌شێك له‌شۆسته‌كه و ستونه‌كه‌ی تێكداوه، هۆكاری رووداوه‌كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ به‌كارهێنانی مه‌ی بووه له‌لایه‌ن شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌وه".
ده‌شڵێت: "ده‌ست به‌جێ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه دراوه‌ته دادگا".
هــ. ر
PM:12:07:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت