ئه‌مساڵ 10هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌شتونه‌ته ئه‌وروپا
ئه‌مساڵ 10هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌شتونه‌ته ئه‌وروپا
وێستگە نیوز-
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها له رێگای ده‌ریاوە له‌مساڵدا زیاتر له 10 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاندووه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه تا ناوه‌راستی مانگی ئازار زیاتر له 10 هه‌زار كۆچبه‌ر به‌رێگای ئاودا گه‌یشتونه‌ته سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا.
رێكخراوی كۆچبه‌ران ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و رێگایه‌ی ئاشكرا كردووه که ژمارەیان 234 كه‌س بوون و له ده‌ریادا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، وڵاتی ئیسپانیا له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا كه زۆرترین کۆچبەر گه‌شتونه‌ته ئه‌و وڵاته و ژماره‌یان زیاترە لە پێنج هه‌زار كه‌س ، دوای ئه‌ویش وڵاتی یۆنان و ئیتاڵیا دێت.
ساڵانه هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقا به‌هۆی دۆخی ئه‌منی وڵات و نه‌بونی هه‌لی كار و گه‌ران به‌دوای ژیانێكی باشتردا رێگای مه‌ترسیدار هه‌ڵده‌بژێرن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڵاتانی ئه‌ورپا، كۆچكردن به ده‌ریادا به‌یه‌كێك له رێگا مه‌ترسیداره‌كان دادەندرێت به‌هۆی خراپی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.
هــ. ر
AM:10:38:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت