بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
دیمەنی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکە.. فۆتۆ: ئەنادۆڵ
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە شاری ئیزمیر بارھەڵگرێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، وەرگەڕاوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو رووداوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان منداڵن.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەر بەهۆی ئەو رووداوەوە ژمارەیەک کۆچبەر بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا و لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، بەلەمێک بە 35 کۆچبەرەوە کە 16یان دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوون ژێرئاو کەوت و بەوهۆیەشەوە جگە لە ژنێکی تەمەن 30 ساڵ سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.
هــ. ر
AM:10:51:14/10/2018
ئهم بابهته 5724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت