هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا 481 كۆچبه‌ریان ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز –
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ویلایه‌تی ئه‌درنه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ بولگاریا و یۆنان، 481 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له گونده‌كانی ویلایه‌تی ئه‌درنه‌ی سنووری 481 كۆچبه‌ریان ده‌ستگیركرد كه ده‌یانویست به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ بولگاریا و یۆنان.
ئاژانسه‌كه له زاری په‌یامنێره‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كۆچبه‌ره‌كان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی (ئه‌ریتیریا، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین، میسر، به‌نگلادیش، نه‌یجیریا، جه‌زائیر و لیبیا)ن.
راشیگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان كۆچبه‌ره‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ فه‌رمانگی كۆچكردن له ویلایه‌تی ئه‌درنه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی له دژیان بیگرێته‌به‌ر.
PM:05:19:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت