گەڕانەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان رووی لە زیادبوون کردووە
گەڕانەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان رووی لە زیادبوون کردووە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بڵاوی کردووەتەوە لەمساڵدا تائێستا 14 ھەزار کۆچبەر بۆ وڵاتەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە و رێژەکەش بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر بووە.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، لەمساڵدا 235 ھەزار کۆچبەر کەیسەکانیان خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، یاخود ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام لەو ژمارەیە تەنھا 178 ھەزاریان توانراوە کاری لەسەر بکرێت.
راشیگەیاندووە، رێژەی ٪40ی حاڵەتەکانی بەزۆر ناردنەوە شکستی ھێناوە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەشی کە گەڕاونەتەوە بەخواستی خۆیان بووە یاخود دۆخی ئەمنی شارەکانیان باشتربووە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڕێک پارەی زیاد کرد وەک ھاوکاری بەو کۆچبەرانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان بە جۆرێک بۆ ھەر کەسێک نزیکەی ههزار و 200 یۆرۆیە و کۆچبەرێکیش مافی مانەوەی رەتکرابێتەوە نزیکەی 800 یۆرۆیە.
بەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنی و ئابووری چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لەو وڵاتانەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا کۆچیانکردووە، ئەڵمانیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پەنابەری وەرگرتووە.
هــ. ر
AM:08:47:26/12/2018
ئهم بابهته 5600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت