به‌وێنه و ڤیدیۆ... ساتی گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر بۆ كه‌نارێكی ئیسپانیا
وێستگه نیوز –
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری مه‌غریبی گه‌یشتنه كه‌نار ده‌ریایه‌كی باشووری وڵاتی ئیسپانیا و گه‌شتیارانی كه‌نار ده‌ریاكه‌یان تووشی شۆك كرد.
رۆژنامه‌ی " dailymail"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی ئاب 50 كۆچبه‌ری مه‌غریبی كه 10یان منداڵن به به‌له‌مێكی بچووك گه‌یشتنه كه‌نار ده‌ریایه‌كی ئیسپانیا له نزیك هۆتیڵێكی گرانبه‌ها.
رۆژنامه‌كه گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی گه‌یشتنی كۆچبه‌ره‌كانی بڵاوكرده‌وه كه هوروژم ده‌به‌نه سه‌ر وشكانی كه‌نار ده‌ریاكه و بە قەدپاڵی شاخەکەدا سەردەکەون.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه گیراوه كه بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو چووه‌ته كه‌نار ده‌ریا و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆچبه‌ره‌كان به گه‌شتنیان به كه‌ناری بارۆسا له باشووری ئیسپانیا، به‌ره‌و رووی وشكانییه‌كه هه‌ڵدێن.
گه‌یشتنی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ كه‌نار ده‌ریاكه گه‌شتیاره‌كانی تووشی شۆك كردووه و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه گه‌شتیارانی كه‌ناره‌كانی ئیسپانیادا تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن.
PM:09:17:27/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 12255
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت