ژمارەیەک کۆچبەری عیراقی لە یۆنان گیانیان لەدەستدا
تیمەکانی پۆلیسی یۆنان لەسەر رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ هەینی 8ی حوزهیرانی 2018، ئۆتۆمبێلێک لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەری عیراقی هەڵگرتبوو تووشی پێکدادان بوو و بەهۆیەوە شهش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
ماڵپەڕی ئیکاسیمێرینی یۆنانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی ئیگناتیا ئۆدۆس لە باکوری یۆنان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان تووشی پێکدادان بووە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان منداڵن، هەروەها قاچاخچیەکە یەکێکە لەو کەسانەی کە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەش بەوەکراوە، 10 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سێ کەسیان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کاڤالا.
هــ. ر
PM:12:30:08/06/2018
ئهم بابهته 5314
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت