ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
کۆبوونەوەی رابردووی سەرکردایەتی یەکێتی
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنی 5ی شوباتی 2019 له‌گه‌ڵ پارتی، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز ده‌كات و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی رێكه‌وتنی 5ی شوباتی 2019، كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕیاری یه‌كێتی و رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كرێت".
وتیشی: "مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پرسه ده‌هێنێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی له شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت یان هه‌ولێر ده‌بێت".
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه دواخراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه كه هێشتا یه‌كێتی بڕیاری به‌شداریكردنی تیادا نه‌داوه.
هــ. ر
PM:12:53:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت