وته‌بێژی كۆمه‌ڵ: هێشتا خۆمان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه
رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
وێستگه نیوز ـ
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێ گفتوگۆی وردتر له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی كوردستان بكه‌ن و هێشتا خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاسایی بووه و تایبه‌ت بووه به تاوتوێكردنی پرسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی، "هێشتا كۆمه‌ڵ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان".
له‌باره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداری كردنیان له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای كرد كه گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ بكرێت و وتی، "تا گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ نه‌كرێت بڕیاری چوونه ناو حكومه‌تی داهاتووی كوردستان ناده‌ین".
هــ. ر
PM:02:22:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت