ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو داواكاری هه‌یه
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كده‌نگی لیسته كوردستانیه‌كان له به‌غداد كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2019ی 23 ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر كۆبووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، "ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ دۆخی سیاسی هه‌رێم و عیراق و ئاماژه‌كانی گۆڕانكاری سیاسی و سه‌ربازی له ناوچه‌كه تاووتوێكرد".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌سه‌ر "په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه، بۆ خزمه‌تكردن و پاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی تاكو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بكه‌ونه سه‌ركاری خۆیان و له بۆ شایی یاساییدا نه‌مێننه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی لیسته كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا كرده‌وه بۆ داكۆكی له‌مافه ده‌ستوری و داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".
PM:06:34:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت