شوان رابه‌ر: هه‌ركاتێك پارتی داوایكرد كۆمه‌ڵ به‌شداری حكومه‌ت بكات، ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین
شوان رابه‌ر
وێستگه نیوز -
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئیستا پارتی و یه‌كێتی كه هێزی یه‌كه‌م و دووه‌می براوه‌ن راسپێردراون به پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان خویاندا رێكنه‌كه‌وتوون، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا تا ئه‌وان رێكنه‌كه‌ون داوا له حیزبه‌كانی تریش ناكه‌ن.
شوان رابه‌ر بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه "جارێ كۆمه‌ڵ بڕیاری نه‌داوه به‌شداری له حكومه‌تی نوێی هه‌رێم بكات یان نه‌كات، هه‌ر كاتێك كه پارتی وه‌كو كوتله‌ی یه‌كه‌م داوای له كۆمه‌ڵ كرد ئه‌و كات كۆمه‌ڵ قسه‌ی خۆی ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و مه‌بده‌ئی كۆمه‌ڵ ته‌ماشا ده‌كات میكانیزمی پێكهێانی حكومه‌ت چۆنن و ئه‌و لایه‌نانه كێن كه به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌كه‌ی چوونه و رۆڵی كۆمه‌ڵ له نێو حكومه‌ت چ ده‌بێت ئایا ده‌توانێت چ خزمه‌تێك بكات چ ده‌ورێك ببینێت".
شوان رابه‌ر وتی: "كۆمه‌ڵ و گۆڕان له رابردوو له سه‌ر هه‌ندێك پرسی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هاوهه‌ڵویست بوون له ئێستاشدا نێوانیان هه‌ر وه‌كو جاران خۆشه و باشه به‌ڵام هه‌رلایه‌نه و سه‌ربه‌خۆیه".
وتیشی: "كۆمه‌ڵ له ژێر هه‌ژموون و سیاسه‌تی هیچ حیزبێكی ناوخۆ یان وڵاتێكی ده‌ره‌كی نیه له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆیه به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ گۆڕان هیچ رێكه‌وتنێكی ستراتیژی نییه، هه‌ردووكمان ئازادین و سه‌ربه‌خۆین".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ هیچ راپرسییه‌ك له نێو كۆمه‌ڵدا كراوه بۆ به‌شداربوون یان به‌شدارنه‌بوون له حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "نه‌خێر".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ به‌شداری بكات یان نه‌كات له هه‌ردوو روو و ئاراسته‌وه به‌رنامه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته ئۆپۆزسیۆن به ته‌نیا بێت یان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت به ته‌ئكید به‌رنامه‌ی بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی ده‌بێت به‌و مانایه‌ی كه فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ت كه خه‌ڵك هوشیار بكاته‌وه هه‌نگاوی هه‌مه‌لایه‌نه بگرێته به‌ر، ئه‌گه‌ر له حكومه‌تیش بێت به‌هه‌مان شێوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی دانوستانه‌كان به به‌رنامه‌یه‌ك ده‌چێته ناو دانوستان و پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وكاته مه‌شروعی خوی به لایه‌نی راسپێردراو راده‌گه‌یه‌نێت".
شوان رابه‌ر هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "پارتی و یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك گیروگرفتیان له نێو خۆیاندا هه‌یه تا رێك نه‌كه‌ون حكومه‌ت پێكناهێت، به‌ڵام لێره‌دا خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی نیوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی كه دكتۆر به‌رهه‌م بوو به سه‌رۆك كۆمار ئیدی جۆرێك له ململانێ و كێشه له نێوان پارتی و یه‌كێتی هاته ئاراوه دواتر كه حه‌قائیبی ویزاری له به‌غدا دابه‌شكرا، یه‌كێتی هه‌ندێكی به مافی خۆی ده‌زانی و پارتی هه‌ندێكی به مافی خۆی ده‌زانی زیاتر تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كان به‌ر پارتی كه‌وتوون كاتێك كه دێن لێره حكومه‌ت پێكده‌هێنن پارتی ده‌یه‌وێ به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یان لایه‌نه‌كانی تردا بكات كه خاوه‌نی 45 كۆرسیه به‌ر له‌وه‌ی كه دانوستان ده‌ست پێبكات به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان رێككه‌ون سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی زیندوكرووته‌وه و بۆ خویشی داناوه و له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی حكومه‌تیشی بۆ خۆی داناوه، ئیدی یه‌كێتیش له ئه‌نجامی ئه‌وه نه‌گه‌یشتووته قه‌ناعه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی كه حكومه‌ته‌كه‌ی له گه‌ڵ پێكبهێنێت".
PM:06:40:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت