عه‌لی حه‌مه ساڵح: له 100 رۆژی یه‌كه‌می حكومه‌تدا چاكسازی به كرده‌یی ده‌بینرێت
عەلی حەمە ساڵح
وێستگه نیوز ـ
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەرنامەی گۆڕان لە گفتوگۆكان بۆ كابینەی نوێی حكومەت جێگیر كراوەو 100 رۆژی یه‌كه‌می حكومه‌ت چاكسازییه‌كان ده‌بینرێن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "به درێژایی كۆبوونه‌وه‌كان له وردبوونه‌وه‌دا بووین له کۆی به‌رنامه‌کانی گۆڕان له قۆناغه جیاوازه‌کاندا و له راوێژدابووین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی شاره‌زا، بۆیه کۆی بڕواكانی خۆمان له رێککه‌وتنی سیاسی و به‌رنامه‌ی حکومه‌ت جێگیر کردووه".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت: "به‌دڵنیایی له 100 رۆژی یه‌که‌می حکومه‌تدا ئاسۆی ئه‌م چاکسازیه به هه‌نگاوی کرده‌ی ده‌بینرێت و یه‌که‌م یاساش چاکسازیه".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بۆ پشک و به‌رکه‌وته‌کان، گۆڕان له سه‌رۆکایه‌تییه‌کانه‌وه تا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان پشکی ده‌بێت به‌پێی رێژه‌ی خۆی له دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌منی و سه‌ربازی، دارایی و ئابووری و چاکسازی، خزمه‌تگوزارییه‌کان، به هێزه‌وه بوونی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "جێگیرکردنی به‌رنامه‌که‌مان و ئاماده‌بوون له هه‌موو جومگه‌کانی حوکمڕانی به 12 کورسی، سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌فدی دانوستانکاره".
له په‌یامێكیشدا بۆ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان، عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "تۆی هاوڕێ و هه‌ڵسوڕاو که‌پێکه‌وه ماندووبوین بۆ سه‌رخه‌ستنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، تۆی ده‌نگده‌ر به ئومێده‌وه متمانه‌ت به‌م بزوتنه‌وه به‌خشی؛ دڵنیابه ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌دا بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری وتمان جێگیرمانکردوه له به‌رنامه‌ی حکومه‌ت، دڵنیابن فراکسیۆنه‌که‌شتان چاوێکی تیژی ده‌بێت، کارمان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و نادادی ده‌بێت و پرۆژه‌شمان بۆ چاکسازی و خزمه‌ت ده‌بێت".
دوێنێ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019، پارتی و گۆڕان له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج كاتژمێریان ئه‌نجامدا، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سیاسی و هه‌ردوولاش بڕیاریانداوه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن له 18ی شوبات.
هــ. ر
AM:11:27:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت