عه‌لی حه‌مه ساڵح: هه‌رچی روبدات یەکێتی و یەکگرتوو لێی به‌رپرسن
وێستگه نیوزـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه كه هیچ مانایه‌ك بۆ رێککه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی نه‌ماوه و هه‌رچیش روبدات یه‌كێتی و یه‌كگرتوو لێی به‌رپرسیارن.
له نوسیینێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆِی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی له 25ی9 دا ڕیفراندۆمی نایاسایی و حیزبی بکرێت، ئه‌مڕۆ کۆمسیۆن خستییه ده‌نگدانه‌وه، گۆڕان و کۆمه‌ڵ (3 ده‌نگ) ڕه‌تیان کردوه‌و وتیان به‌مشێوه شه‌رعیه‌تی یاسایی نیه، پارتی و یه‌کگرتوو (4 ده‌نگ ) ده‌نگیانداوه به ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له 25ی9.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "هه‌رچی یه‌کێتیه (دوو ده‌نگ)ی هه‌یه، پارتی داوای له‌یه‌کێتی کردووه یه‌ک که‌سیان له‌گه‌ڵ راپرسی بێت، یه‌کێتیش به قسه‌ی پارتی کردووه‌و به‌مه‌ش پارتی به 5 ده‌نگ زۆرینه‌ی دروستکردووه بۆ ڕاپرسی له‌سه‌ر ڕیفراندۆمێک، که هیچ شه‌رعیه‌تێکی یاسایی نیه‌و ده‌یان نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌هێنێت. "
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، "خه‌ڵکی کوردستان ئێستا هاوشانی پارتی، یه‌کێتی و یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌به‌رپرس ده‌زانن له دروستبوونی هه‌ر نه‌هامه‌تییه‌ک، که به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه دروست ببێت. "
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "ده‌بێت قیاده‌ی گۆڕان بڕیارێک له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌ی گۆڕان و یه‌کێتی بدات، که یه‌کێتی هه‌موو ڕۆژێک دژایه‌تی ده‌کات. ده‌بێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه."
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ئابی 2017، ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ وەڵامی فەرمانەکەی بارزانیلەبارەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و چەند تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە.
شیروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی روژنامەوانیدا رایگەیاند کە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کردوە ئامادەیە لە 25ی ئەیلول و 1ی تشرینی دوەمی 2017 هەردوو پرۆسەکە ئەنجام بدات.
وتیشی: لە ئێستادا ئامادەباشی دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆن دەتوانێت رۆژی 1ی 11 هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامبدات.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم پێداویستییەکانی هەڵبژاردن لە رووی لۆجستییەوە ئامادە کراون و لەم نزیکانەدا دەگاتە دەستی کۆمیسیۆن، وتیشی: هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئامێرەکانی هەڵبژاردنەوە و جۆری مرەکەبەکەوە هیچ جۆرە ساختەکارییەک نەکرێـت و هەموو ڕێکارێکیش دەگرێنە بەر بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
وتیشی، هەفتەی داهاتوو داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەین ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ ئەوەی ناوەکانیان بخەینە لیستی هەڵبژاردنەکانەوە وهەر کەس و لایەنێکیتریش کە بیەوێت خۆی هەڵبژێرێت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
شیروان زرار راشیگەیاند، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە پارێزگای کەرکوک و ئەو ناوچانەی موسڵیش کە کورد تێیدا باڵادەستە هەلبژاردن ئەنجامدەدرێت، راشیگه‌یاند كه بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدا نەبوون و دەنگیان نەداوە .
بارزانی رۆژی 8ی حوزەیران مەرسومێکی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.
بارزانی داوایکردبوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڤۆژێک دەستنیشان بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەی یاسایی خۆیدا و ئامادەکاریش بۆ ئەو مەبەستە بکرێت.
جەختی لەوەشکردبوه‌وه کە "گشت دامەزراوە حکومییەکان و حزبییەکان بۆیان نییە بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان دەستێوەردان بکەن لە کاروباری بەرپرسان و سەرپەرشتیاران و ئەنجامدەرانی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان".
PM:07:13:14/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت