عه‌لی حه‌مه ساڵح: حكومه‌ت و ئاشتی هه‌ورامی خۆیان له وه‌ڵامی چاره‌نووسی شه‌ش ملیار دۆلار ده‌ده‌زنه‌وه
عه‌لی حه‌مه ساڵح
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به خۆدزینه‌وه له وه‌ڵامی چاره‌نووسی شه‌ش ملیار دۆلار تۆمه‌تبار ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌ش پرسیاری له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه كردووه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، وه‌ڵامی روونی وه‌رنه‌گرتووه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیوتی: "له‌سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تم پرسی له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و شه‌ش ملیار دۆلاره‌ی له فرۆشتنی نه‌وت به پاره‌ی پێشوه‌خت وه‌رتانگرتووه، وتیان، لای ئاشتی هه‌ورامیه!".
ده‌شڵێت: "له ئاشتی هه‌ورامیم پرسی، وتی: راسته گرێبه‌ست هه‌یه، به‌ڵام نهێنیه‌و ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز بپرست (سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت)!".
پرسی نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نه‌وت و غازی هه‌رێم وایكردووه، هاوڵاتییان و چاودێران بڕوایان به‌و داتایانه نه‌بێت كه حكومه‌ت له باره‌ی داهاتی نه‌وت و غازه‌وه بڵاویان ده‌كاته‌وه، هاوكات دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌ن ورده‌كاری راپۆرتی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وت بده‌نه به‌غدا و په‌رله‌مانی كوردستانیش.
هــ. ر
AM:11:21:09/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت