عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتووین مووچه‌ی 70 هه‌زار كه‌س ده‌بڕین

‌عەلی حەمە ساڵح

وێستگه‌ نیوز ـ
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون یاسای چاکسازی لە پەرلەمان تێپەڕێنن و 70 هەزار کەس کە بە "گەندەڵی" مووچە وەردەگرن بەو هۆیەوە مووچەکانیان دەبڕێت.


عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو ئاشکرای کرد، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون لەماوەی مانگێکدا دوای پێکهێنانی حکومەت یاسای چاکسازی لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت و مووچەی نزیکەی 70 هەزار کەس "کە بە گەندەڵی ملیۆنان دۆلاریان وەرگرتووە"، دەبڕێت.

عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: "ئەگەر لە دوو مانگدا دوای پێکهێنانی حکومەت یاسای چاکسازی تێنەپەڕێت، ئەوا رێککەوتنی پارتی و گۆڕان جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی دیکە نییە، ئەگەریش تێپەڕی ئەوا مانای ئەوەیە ئێمە راستگۆین لەگەڵ یەکتردا".

بە وتەی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، بەشێک لەوانەی رەخنە لە گۆڕان دەگرن بۆ رێککەوتن لەگەڵ پارتی، ئەوانەن کە دەزانن لەم خولەدا یاسای چاکسازی تێدەپەڕێت و مووچەکانیان دەبڕێت.

وتیشی: "تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی لە پەرلەمان سەنگی مەحەکە بۆ رێککەوتنی پارتی و گۆڕان و دڵنیاشم تێدەپەڕێت".

هــ. ر


PM:10:48:30/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 13232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو