پارتی سێ پۆستی ئه‌منی له كه‌ركوك وه‌رگرت
وێستگه نیوز ـ
پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركوك سێ پۆستی ئه‌منی وه‌رگرت و، له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه تا ئێستا 200 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه و ده‌ستیان به ده‌وامی خۆیان كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عیراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كورستان سێ پۆستی ئه‌منی له‌شاری كه‌ركوك وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی شاری كه‌ركوك به داگیركراو باسده‌كات و ئه‌ندامه‌كانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه ناكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، پارتی له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا سێ پۆستی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك وه‌رگرتووه، له‌وانه عه‌مید سه‌باح محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده بۆ كاروباری ژێرخان، محه‌مه‌د ناسیح حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژمێریاری پۆلیسی كه‌ركوك، عه‌قید هوما بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 200 ئه‌فسه‌ری شاری كه‌ركوك كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانن و پۆسته حزبییه‌كانیان له ئه‌ندام ناوچه‌وه به‌ره‌و لێپرسراوی ناوچه‌ی تیایه، په‌یوه‌ندییان كردووه‌ته‌وه به هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه.
وێستگه نیوز زانیویەتی، له‌و ئه‌فسه‌ره باڵایانه‌ی كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانن و له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مامه، به‌ڕێوه‌به‌ری JCC، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ئازادی، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی حتین، به‌ڕێوه‌به‌ری میره‌ی پۆلیسی كه‌ركوك.
هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه، پله‌ی ئه‌فسه‌ره پارتییه‌كان وه‌ك یه‌كێتی و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه.
وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته ئه‌منیانه له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه كه پارتی له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و شاره‌و هاتنه‌وه‌ی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی، پارتیبشاری كه‌ركوك به داگیركراو ناو ده‌بات و تا ئێستاش ئاماده نییه ئه‌ندامه‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نییه پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ر به یه‌كێتی بێت و داوای پارێزگارێكی بێلایه‌نی كورد بۆ ئه‌و شاره ده‌كات.
PM:01:28:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 28004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت