نێچیرڤان بارزانی: پارتی وەک هەمیشە رۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆییدا دەبینێت
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له یادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یدا په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نگران و كادیرانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌شڵێت: "شانازییە بۆ پارتیمان کە لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، وەک هەمیشە رۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەییدا دەبینێ".
له په‌یامێكیدا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 16ی ئاب، ساڵیادی 71 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی، پیرۆزبایی له لایه‌نگران و هه‌وادارانی پارتی ده‌كات.
نێچرڤان بارزانی ده‌شڵێت: "مایەی شانازییە بۆ پارتیمان کە لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، وەک هەمیشە رۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەییدا دەبینێت".
پارتی دیموکراتی کوردستان..
پارتی دیموکراتی کوردستان بەم شێوەیە پێناسەی خۆی دەکات "پارتێكی دیموكراتیی نیشتمانییه، بڕوای به‌مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كانی تاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، له پێناو به دیهێنانیاندا به‌پێی پرۆگرامگه‌لێكی زانستی و به‌رێگه‌ی دیموكراسیانه و ئاشتییانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه‌له‌پووری نیشتیمانی و خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێده‌كۆشێت و سوودیش له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌رده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستاندا ده‌گونجێن".
- مستەفا بارزانی لە 16 ی ئابی 1946 دا حزبەکەی دامەزراند.
- سەرەتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و لە کۆنگرەی سێیەمدا ناوی حزبەکە کرایە (پارتی دیموکراتی کوردستان).
- پارتی تا ئێستا 13 کۆنگرەی بەستووە.
- دوای کۆچی دوایی مستەفا بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمدا لە 4ی تشرینی یەکەمی 1979 دا کە له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) بەسترا مەسعود بارزانی به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا و تائێستا لە سەرۆکایەتی کردنی حزبەکە بەردەوامە.
- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی 38 کورسی پەرلەمانی کوردستان.
PM:09:09:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3535
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت