سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وەکەمان له‌گه‌ڵ گۆڕان پێداگرتن بێت له‌سه‌ر داواكاریی حزبی، ئه‌نجامی نابێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی حزبه‌كه‌ی و گۆڕان له ئاستی ركه‌به‌رایه‌تی و پێداگرتن له‌سه‌ر داواكاریی حزبی بێت، ئه‌نجامی نابێت و ده‌شڵێت "نابێت هیچ لایه‌نێك داواكاری له‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه هه‌بێت".
بڕیاره سبه‌ینێ 21ی ئابی 2017 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، خه‌ڵك زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌یه و ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا نیه‌ت هه‌بێت و ره‌چاوی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان بكرێت و به‌رپرسانه قسه‌ی تێدا بكرێت، ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز بێت و له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، نه‌ك له ئاستی ركه‌به‌رایه‌تی و پێداگرتن له‌سه‌ر داواكاریی حزبی بێت، به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامی نابێت.
ناوبراو وتی "پێموایه هه‌ر كه‌سێك ره‌چاوی دۆخی سیاسی و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بكات، نابێت هیچ لایه‌نێك داواكاری له‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت داواكاری هه‌موومان رازیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بێت".
رۆژی 12ی ئابی 2017 جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و پێنخ خاڵی بڵاوكرده‌وه كه ئاماده‌ی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌روه‌ها داوای دواخستنی ریفراندۆمیان كرد كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت.
AM:11:02:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3751
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت